خەسرەو هەر کەسێ هاوسوحبەتی ئەو شیرینە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  833 بینین
خەسرەوە هەر کەسێ هاوسوحبەتی ئەو شیرینە
لە بەهەشتایە کەسێ هاوسەری حوورولعینە
هەموو عالەم لە هەوایی سەنەمی چینی دان
سەنەمی ئێمە کە توڕڕەی شکەنی سەد چینە
چ بەڵایەکە بە لالا سەری زوڵفی بۆ دڵ
چە خەرامێکە کەوا فیتنەی جان و دینە
چە قیامێکە بە قامەت لە قیامەت هەڵسا
چە نیگاهێکە کە غارەت گەری جان ودینە
حەسرەتی بەدری جەماڵی بوو کە بووم بە هیلال
میحنەتی زوڵفی لە دەورانی گوڵا پەرژینە
نەشئەی سەد خەم و مەیخانە ئەدا یەک نیگەهی
داوی ئەهلی دڵە زوڵفی کە بە حەلقە و چینە
زوڵفی ئاڵاوە بە قەدیا وەکوو ڕەشمار و چنارە
چە گران بارە لە ڕەفتار ئەڵێ تەمکینە
پرتەوی ماهە ئەڵێی کەوتووەتە بورجی عەقرەب
دەوری عاریزیەتی توڕڕەی کە هەزاران چینە
خادیماناسناوی ئەدەبی حوسن و نەزەر جازیب و مەجزووبی یەکن
کاری عاشیق نە بەدینە هەوەسی هەر دینە