دڵی غافڵ چە خەیاڵت لەسەرە؟

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  800 بینین
دڵی غافڵ چە خەیاڵت لەسەرە؟
لەخەوا هەڵسە کە نۆبەی سەفەرە
ئەمە نیگاهی سەعادەتتە کەوا
لە تەرەف یارەوە کە نۆبەی نەزەرە
بۆ تڕەی بەرقی تەجەللای جەماڵ
خۆت موهەییا کە، کە خوێنت هەدەرە
هەر کەسێ غەفڵەتی لەم کاتە ببێ
نەخلی ئومێدی دڵی بێ سەمەرە
گوێ لەنەی بگرە ئەڵێ چی لە فیراق
کێ ئەڵێ ناڵەی نەی بێ ئەسەرە
چە حەلاوەت بە مەزاقی دڵ ئەدا
شەکرستانی دڵە نیشکەرە
وا فەنابوو دڵی بێچارە لە عەشق
باسی ئەو وەک خەبەری بێ ئەسەره
غەیری تەسلیم و ڕەزا چارە نیە
کۆششی ئێمە هەمووی دەردی سەرە
عاریزی ناوەتە ژێر بەندی نیقاب
وەک خسووفە کە بە دەوری قەمەرە
فکری خادیمناسناوی ئەدەبی ئەمەیە بێتە حزوور
سەر بە زانۆ بووە کاتی سەفەرە