تیفلی دڵی من پەروەرشی بوو بە غەمی تۆ
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
836 مشاهده
تیفلی دڵی من پەروەرشی بوو بە غەمی تۆ
زۆر شادە بە جەور و بە جەفا و ئەلەمی تۆ
وەک ئاهوویی وەحشی لە بیابانی وەفادا
مەحفووز لە سەییاد لە کوویی حەرەمی تۆ
دڵ مەفرەشی ڕێگاتە ئەوەند گەرمە لە جۆشا
وریابە بە قوربان کە نەسووتێ قەدەمی تۆ
بۆ بەیعی تەماشای جەماڵت دڵ و جانم
هێناومە ئێستاکە کەمی من کەرەمی تۆ
حوکمی تۆ لەسەر کیشوەری دڵ جارییە جانا
جەورت هەموو لوتفە هەموو عەدلە ستەمی تۆ
هەر زەڕڕە بە خورشیدی جەماڵی تووە تابیع
هەر قەترە ببێ مائیلە بۆ مەوجی یەمی تۆ
لەم ڕێگەیە سەر ڕشتەی دین واچوو لە دەستم
عالەم کە ئەڵێن عابید و بەندەی سەتەمی تۆ
ناڵەم لە بنی هەر مووی ئەعزامەوە دێ شەو
گیراوە لە سینەم ڕەهی ئەفغان بە غەمی تۆ
مەردانە قەدەم دانێ لە مەیدانی جەفاوە
خادیمتخلص چییە گریە و ئەلەمی دەم بە دەمی تۆ؟