خۆزگە مومکین با لە خەڵوەتدا من و تۆ دوو بە دوو

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  1001 مشاهده
خۆزگە مومکین با لە خەڵوەتدا من و تۆ دوو بە دوو
خانە خاڵی بێ لە غەیر و دابنیشین ڕوو بە ڕوو
شەرحی ئەیامی جودایی ودەردی خۆم بۆ تۆ بکەم
هەر لە ڕۆژێکا کە لێت ئاوارە بووم موو بە موو
زوڵفی موشکینت پەرێشان کە بەسەر شان و ملت
وەک حکایاتی پەرێشانم بوەستێ موو بە موو
چارەیی دەردم بە ئەنفاسی مەسیح قەت ناکرێ
من شیفام نایە مەگەر ئیمشەو لە دەستی تۆ بە تۆ
دەردی عەشقە هێندە تەئسیری لە گیانم کردووە
وەعدەیی فەوتانمە چارەم نەکەی گەر زوو بە زوو
من لە نەززارەی نیگاهت تۆ لە خوێنی جەرگی من
تا بخۆین لەم بادەیە بۆ عەیشی تەنها دوو بە دوو
هەروەکو بلبل لە گوڵشەن خادیمتخلص ئیمشەو نەغمە گۆ
ناڵەیی جان سۆزی ئەڕوا کوو بە کوو سوو بەسوو