شکایەتمە لە چەرخی ئاسمانی بێ وەفا ئیمرۆ
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
917 مشاهده
شکایەتمە لە چەرخی ئاسمانی بێ وەفا ئیمرۆ
حیکایەتمە لە دەورانی زەمانی پڕ خەتا ئیمڕۆ
فەلەک چەرخت بە چەپ سووڕایەوە چەرخت شکێ یا ڕەب
نەبووی ساتێ بە ڕێگەی ڕاستی دا ئاشنا ئیمڕۆ
بە کامی زاڵمان ئەخولێتەوە چەرخت هەموو کاتێ
بە کامی بێ نەوایان قەت نەسووڕاوی هەتا ئیمرۆ
دڵی ساحێب دڵان وەک کاسەی پڕ خوێنە غەمبارە
سەری ساحێب هونەر وەک گوڵە مەیدانی جەفا ئیمڕۆ
لە وردی وەک ئەبی وەردی کەسێ عالیم بێ لەم عەسرە
کەماڵی نابێ ئەم زاتە کەماڵی گەر نەما ئیمڕۆ
لە بەینی دۆستان دۆستایەتی وەک مورغی عەنقایە
بە زایع چوو حقووقی سابیق و میهر و وەفا ئیمڕۆ
محەببەت جددیاتی تیا نەماوە هەر هەزەلیاتە
بە جددی کەس بە کەس ناڵێ فڵانی مەرحەبا ئیمڕۆ
بە پاداشی چەبوو مەنعم لە عوشرەتدا ئەژی دایم؟
گوناهی چی بوو قووتی زەهری مارە بێتوو ئیمڕۆ
لە ڕەنجی شانی مەزڵوومانە ئەسبابی مەعاشی ئەو
ئەبینم هەر حەقی مەزڵوومە وا ئەڕوا بەبا ئیمڕۆ
سەری خاڵی لە فکر وهۆش ئەبینم خاوەنی تاجە
دڵی بێ دڵ ئەبینم وا لە سەیران وسەفا ئیمڕۆ
کەوا بوو گۆشەگیری لازمی ئەم عەسرەیە خادیمتخلص
حەقایق هەر وەکوو ئەشعاری تۆ ڕۆیی هەبا ئیمڕۆ