ئەسووتێ دڵ بە سۆزی ئاگرینی فیرقەتت ئیمشەو

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  1082 مشاهده
ئەسووتێ دڵ بە سۆزی ئاگرینی فیرقەتت ئیمشەو
ئەناڵێنێ بە مەحزوونی لە جەورو میحنەت ئیمشەو
نەبوو ساتێ کزەی ناڵەی نەبێ جەرگ و دڵم یەک دەم
لە ئازاری دڵم گیانە چییە تۆ مەتڵەبت ئیمشەو
لە بورجی عەقرەبایە ماهی ئەنوەر یا ڕوخی تۆیە
کە کەوتە حەلقەیی زوڵفی میسالی عەقرەت ئیمشەو
ئەڵێن مەحفووزی چاهە هەر کەسێ دوو چاوی ساغی بێ
کەچی دڵ بەم دوو چاوە کەوتە چاهی غەبغەبەت ئیمشەو
لە سەجدەی قیبلەگاهی ڕوویی دولبەر غافڵی ئەی دڵ
ئەترسم وەرگەڕابێ هەروەکو شێخ مەزهەبت ئیمشەو
لە کوڵبەم دا بەسەر وەقتی غەریبانەم گوزەر گەر کەی
دڵ و جانم ئەکەم یەکسەر نیساری مەقدەمت ئیمشەو
لە میقاتی کەرەم دا ڕوخسەتی نەززارە گەر فەرمووی:
دڵ و دینم ئەکەم جانا فیدایی مەوهەبت ئیمشەو
بە تەشریف هاتنی تۆ کەوکەبی بەختم لە سەعدا بوو
لە خەڵوەت دا ئەکەم من چاوەنۆری کەوکەبت ئیمشەو
دڵم موستەغنییە ئیمڕۆ لە سروەی بای سەبا گیانە
لە خەوڵوەتدا بووەتە ئەنیس و مەحرەمت ئیمشەو
وەکو سەگ پاسەوانی کوی یارت دەست کەوێ خادیمتخلص
موبارەک بادییە بۆ تۆ لە جاهو مەنسەبت ئیمشەو