هەراسانن هەموو عالەم لە ناڵەم یەک بە یەک ئیمشەو

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  901 مشاهده
هەراسانن هەموو عالەم لە ناڵەم یەک بە یەک ئیمشەو
لە گریەی ڕەعد ئاسا کەڕ ئەبێ گوێچکەی فەلەک ئیمشەو
فوغان و دووکەڵی ئاهم بە توندی بۆ هەوا ڕۆیی
لە حەوتەم ئاسمان ئەگرین بە حاڵی من مەلەک ئیمشەو
جگەر برژا لە سینەمدا کەباب ئاسا بە ناری عەشق
لە شۆری ئەشکی خوێنبارم موهەییا بوو نمەک ئیمشەو
سەبەب بۆ جۆششی ئاوی سوروشکم ئاگری جەرگم
ئەپاڵێوێ لە هەردوو چاوەکانم مەردوومەک ئیمشەو
لە بۆتەی سیدق و ئیخلاسا لە عەشقا تەجروبەی دڵ کە
عەیاری زەڕی خالیس دەردەچێ بیکەی مەحەک ئیمشەو
لە حاڵی زاری بێ حاڵم گەواهی حاڵمن عالەم
بە گریانن لە گریانم لە ناو دەریا سەمەک ئیمشەو
ئەگەر چی عەشقی لەیلا زۆر بە تەئسیرە لە بۆ مەجنوون
لەگەڵ تەئسیری سۆزی خادیمتتخلص نابن بە یەک ئیمشەو