نەقشێ ئەخەیتە بەردەم پەردەش ئەخەیتە بەرچاو
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
843 مشاهده
نەقشێ ئەخەیتە بەردەم پەردەش ئەخەیتە بەرچاو
شۆرێ ئەخەیتە عالەم خۆت وون ئەکەی لەناکاو
ئەسراری عەشق ومەستی پەنهان لە پەردەیی گوڵ
هاواری عەشقە بلبل پابەند بووە بەبێ داو
دێنن نیشانی هەر یەک عالەم لە حوسنی ڕووی تۆ
هەریەک بە فکر و عەقڵی نەقشێ ئەکەن لەسەر ئاو
گەر پەردە لابدەی تۆ ڕۆژێ لەسەر جەماڵت
بەم فکر و عەقڵە عالەم ڕیسوا ئەبێت وبەدناو
ئیدراک و فەهمی هەرکەس چیتێ دەگا لە زاتت؟
بێ ڕەنگ و بێ نیشانی هەرگا کە دێی بەرچاو
بێ حەرف وبێ سەدایە هەر گوفتوگۆو کەلامت
بۆ گوێی دڵی منەووەر پەیدا ئەبێ لە ناکاو
بێ دەرکی دەرکە خادیمتخلص لەم کارگاهی عەشقە
بێ چاوی چاوی ڕەوشەن بێ ناوی خاونی ناو