نەبوو ساتێ ڕەحەت ئیمشەو دوو چاوی ئەشکباری من

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  933 مشاهده
نەبوو ساتێ ڕەحەت ئیمشەو دوو چاوی ئەشکباری من
نەبوو تەسکین دڵی زار و نەزار و بێ قەراری من
لە بەحری خوێنی دڵ هەوری غەمی جازیب بوو بۆ چاوم
وەکوو باران سورشکم دێ لە چاوەی چاوی تاری من
لە هەرلا مردووی سەد ساڵە دێنە ڕەقس و هەم جونبوش
تەبەسوم گەر گوشادەی کا عەقیقی لێوی یاری من
سەبا کردی بە سەحرای خوتەن ئیقلیمی داپۆشی
لە بۆنی عەتر بێزی زوڵفی عەنبەرسای یاری من
لە سەیری باغ و گوڵشەن چیمە من لەم کوڵبەیی حوزنە
تەجەللای جەماڵی بۆ گوڵ و باغ و بەهاری من
بەنەوشە و لالە و گوڵ سەجدە بۆ بەرپێی ئەبەن کاتێ
بە گوڵشەن گەر گوزەرکا بەم خەرامە گوڵعوزاری من
ڕەقیب هەر چەندە ڕێی گرتم بە بەر دەرکیا نەچم ئیتر
وەڵێکن شاهراهی دڵ ئەبێتە ڕەهگوزاری من
لە سەرخۆ چوونە، سووتانە، لە خاک و خوێن تەپانە دڵ
ئەدا دەرسی لە عەشقا غەمزەی نازی نیگاری من
دڵی تووتی سیفەت پەرواز ئەکا خادیمتخلص لە سینەم دا
لە باغ و میر غوزارا جنسی خۆی دی مورغی زاری من