لە بۆ تەسخیری قەلعەی دڵ سوپاهی غەمزەی موژگان

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  824 مشاهده
لە بۆ تەسخیری قەلعەی دڵ سوپاهی غەمزەی موژگان
موزەففەر بوو لەژێر ئەمڕۆ قیادەی خەسرەوی خوبان
چە خەسرەو پادشاهی مولکی حوسن و ئافەتی ئیقلیم
بە سیحری چاوی فەتتانی هەزاران قسەیی دەوران
لە ڕوویا هەر نیگاهی گوڵشەنی تر دێتە بەرچاوت
لەهەر زەڕڕی جەماڵی ئافتابی مەجمەعی خوبان
دەمێکە چاوەنۆڕی پیرەهەنمە هەروەکو یەعقووب
سەبا ڕەوشەن کە بیناییم بە بۆنی یوسفی کەنعان
لیباسی نوکتە پەیدایە لە لوتفی مەعینا یاران
تەهی پیراهەنی سیمین عوزاری من ببێ عوریان
بە خەندە بمکوژە قوربان جەفا حاجەت نییە بۆ من
کەسێ بمرێ بە شەکر ئەو چە حاجەت زەهرە یا دەرمان
سەفی موژگان بەرابەر بوو بە قەسدی کوشتنی خادیمتخلص
لە تێکەڵ بوونی هەر دوولا بوو قاتل خۆی دەکرد پەنهان