لە بەرقی ڕوویی ئەو شۆخەی ئەگەر تاقەت نەبێ چاووم

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  952 مشاهده
لە بەرقی ڕوویی ئەو شۆخەی ئەگەر تاقەت نەبێ چاووم
لە شەوقی ئارەزوو ناکا ئەبەد قەتعی نەزەر چاووم
وەها جیلوەی جەماڵی تێکەڵی هەر عزوو هەر ڕەگمە
بەبێ چاوی لە خەڵوەت دام و عەکسی دێتە بەرچاووم
ئەترسم ئەزیەتی پێی نازکی دا خاری موژگانم
لە ڕێگادا لە کاتێدا قەدەم دێنێیتە سەر چاووم
لە گوڵشەن بێ تەماشای جیلوەی حوسن و گوڵی ڕووی تۆ
وەکو خارو خەسە لالە و گوڵی گەربێتە بەرچاووم
بە ڕووخساری تۆ بەندە ڕشتەی نەززارە بۆ دووریی
ئەکا بۆ دیتنی تۆ هەر سەحەر عەزمی سەفەر چاووم
پەیامی دولبەری پێیە سەبا چون قاسیدی یارە
لە من مەعلووم بووە ئیمشەو کەوا ئەفڕی ئەگەر چاووم
لەبۆ وەسڵی ڕوخی داوای سەر و ماڵم ئەکا دولبەر
جوابی دایەوە خادیمتخلصئەڵێ ڕازیم، بەسەر چاووم