چە مەستم کا نیگاهی مەستی ئەو شۆخە چە مەخسوورم

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  616 مشاهده
چە مەستم کا نیگاهی مەستی ئەو شۆخە چە مەخسوورم
کە ساغیر مەی کەشی کا من لە هەر ئەندێشەی دوورم
لە دەشتی بێخودی دیم و لە ئەوزاعی ئەدەب دوورم
ئەگەر شێتی بکەم یارانی ساحێب هۆش مەعزوورم
موهیبایی فەنام بۆ جیلوەی دیداری ئەو شۆخە
کە جان و دڵ سووتاوی بەرقی جیلوەی ئاگری توورم
وەها چاکە بە خاکستەر بم و بمدەن بە دەم باوە
نەوەک نەقشێ لەسەر خاکا بکێشێ خوێنی مەنسوورم
لە تەعزیمی ئیتاعەت پشت دووتایی یەک رکووعم من
لەبەر حوسنی ئەدەب هەڵنابڕم سەر چونکی مزدوورم
چەتۆفانێ بوو یا ڕەب ناوکی نەی ڕەنگی دیداری
لەجێگەی خوێنی مەجمەر شوعلە جۆشاوە لە ناسۆرم
بینایی حەسرەتم خادیمتخلص لەژێر سەیلی حەوادیس بوو
لە وێرانی بە نایی خۆمەدا ئومێدی مەعموورم