وەها بێ بادە لەم دوو چاوی مەستی یارەوە مەستم

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  800 مشاهده
وەها بێ بادە لەم دوو چاوی مەستی یارەوە مەستم
ئەبەخشم موڵکی دونیا من لە کاتێکا تەهی دەستم
بەنەقدی جان خەریداری نیگاهی چاوی ئەو شۆخەم
بەدەستی تۆ ئەدەم لەم بەیعە وەک دەستی حەنا دەستم
خەیاڵی عەکسی دولبەر بوو کلیلی دەرگەهی عوشرەت
چییە هەنگاوی بەزمم لە حاڵێکا کە من پەستم؟
بەشاهی گوڵ وەکو بلبل ئەبەد من ئاشیان ناکەم
بە نەخلی شوعلەیی شەمعت مەگەر من ئاشیان بەستم
ئەگۆڕێ ڕەنگی خوێنی من لە ترسی بەرقی شمشێری
کە قەسدی کوشتنی عاشیق ئاکا مەحبووبی دڵ سەختم
بیابانی حەرەم وەک سەفحەی دیوانی ئەشعارم