لە شۆری بادەی عەشقی وەها سەرمەست و حەیرانم
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
726 مشاهده
لە شۆری بادەی عەشقی وەها سەرمەست و حەیرانم
شعوورێکم نییە ئاخۆ بزانم دین و ئیمانم
لە تەقییدی خیرەد ئیتلافی پێ کردم بە عیشوە و ناز
لە قەیدی توڕڕەی زوڵفی پەرێشانی پەرێشانم
پەرێشانیم لە زوڵفی تۆیە مەجمووعیم لە ڕووی تۆ
لە ئەودا ساکینی کوفرم لە ئەمدا نووری ئیمانم
لە عەشقی تۆیە جێگەم گۆشەی مەیخانەیە دایم

لەشەوقی مووی تۆیە وا کەمەربەندیم بە زەننارە
لە زەوقی ڕوویی تۆیە جێ نشینی دیروڕەهبانم
دڵم قیبلە نوما بوو قیبلەی میحرابی ئەبرۆتە
لە هەرلا جیلوەی ڕوخساری تۆ بێ ڕووی گەردانم
نیگاهێکم لە هەرلا بێ جەماڵی تۆیە مەقسوودم
ئەتۆی مەعبوودوو مەقسوودم، ئەتۆی هەم دین و ئیمانم
رسوومی عەهدوپەیمانی ئەدەب تەعلیمی تیفلیم بوو
کەچی ساقی شکاندی زوو بەیەک پەیمانە پەیمانم
لەسەودای دوو زوڵفی تۆ نییە خاڵی خەیاڵی من
دەمێ سەرگەشتە بووم بۆ ئەم گەهی ئاشفتەی ئانم
حەدیسی کوفر و دین تاکەی ئەخوێنی زاهیدا بۆ من؟
لە وەسڵا نووری ئیمانم لە هیجرا کافرستانم
ئەگەرچی هەر وەکوو مووری زەعیفی ناتەوان خادیمتخلص
شکاری شێرەکارم چۆن ئەتۆی شاهی سلێمانم