ئەمەوێ مەستی چاوەکانت بم
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
801 مشاهده
ئەمەوێ مەستی چاوەکانت بم
بێ منەت با لە ساقیانت بم
گوێم لە ئاوازی نەی نەبێ خاڵی
تا لەناو جەمعی عاشیقانت بم
بمکوژی گەر بە تیری موژگانت
بافیدای دەست و هەم کەمانت بم
ئیفتیخارم بە ڕەنگی زەردی خۆم
تا لەناو عاشیقان نیشانت بم
چە غەمم زامی تیری موژگانە
گەر لە ژێر سایەی ئەمانت بم
سڕڕی پەنهانی عەشقی تۆ لە دڵم
من فیدای سڕڕی وانیهانت بم
هەر زەمانێ ئەدەی بە وەسڵ وەعدە
ئەی فیدای وەعدەو زەمانت بم
جانی خادیمتخلص ژیانی یادی تووە
من بە قوربانی یاد و جانت بم