ئەی شەوقی بەهارت چەمەن ئارایی تەغافول

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  722 مشاهده
ئەی شەوقی بەهارت چەمەن ئارایی تەغافول
وەک چاوی تۆ سەر تا قەدەمت جایی تەغافول
عومرێکە کە ئاوارەی ئومێدی نیگاهم
لەم گوڵشەنە چاوی تۆ لە سەحرایی تەغافول
سەربازیی عوشاق تەماشایە لە بەزمت
هەرچەند لە میانا کە نەبێ پایی تەغافول
هەرچەند کە نیگاهی تۆ حەیاتی دوو جیهانە
من کوشتەی تەمکینم و ڕیسوایی تەغافول
ئەم ساغیری چاوت چییە وا سیحر فرۆشە؟
کەیفییەتی نەززارە، سەراپایی تەغافول
حەرفێ نەبوو ببویم لە لەبی لەعلی تۆ هەرگیز
مەوجێکی نەدا گەوهەری دەریایی تەغافول
لەم حوسنە ئومێدی نیگەهێکم نەبوو ئیمشەو
ئاوێنە بووە خوێن لە تەماشایی تەغافول
لەم کارگەهی هەستی مەوهوومەیە نەم دی
بتوانی بکەی نەقشی لە دیبایی تەغافول
مەستی نیگەهێکم بکە،چون «خادیمی»تخلص خۆتم
با بەس بگرم گەردەنی مینایی تەغافول