سەبا سروەت بێ بەسەر جان و دڵ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  524 مشاهده
سەبا سروەت بێ بەسەر جان و دڵ
موژدەی بەهاریش بدە بە بلبل
بلبلم دڵم زۆر چاوەنوارە
لە گوڵشەن لەسەر ئەو چڵ بۆ ئەم چڵ
کەی وەک زوڵفی یار بە شانە ئەکەی؟
بەکزەی نازت گوڵ دەستەی سونبول
وەیشوومەی خەزان گوڵشەنی تێک دا
لە دووری بەهار ئەناڵێ بلبل
منیش هەروەک ئەو ئەگریم بەزار
من بۆ گوڵ ڕوخی ئەویش بۆ ڕووی گوڵ
عرووسی چەمەن چاوەنۆری تۆن
لالە و نەستەرەن گوڵ و قەرەنفل
شەمع و پەروانە حازیری بەزمن
مەحفەل ئارایی بە ڕووی گوڵ و موڵ
ئارایش بدە بە سروەت چەمەن
تا بەزمێ بگرن خادیمتخلص و بلبل