مەنزلی جانانەیە جێی حەزرەتی دڵدارە دڵ
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
855 مشاهده
مەنزلی جانانەیە جێی حەزرەتی دڵدارە دڵ
خەڵوەتی شاهانەیە خاڵی لە هەر ئەغیارە دڵ
من خەرابی ئەم خەراباتەم لە سایەی عەشقەوە
بۆ ئەوەی مەستی ئەبەد بێ،خانەیی خوممارە دڵ
حوسنی دولبەرییە مودەڕڕیس،دەرسی عیشقی پێ ئەڵێ
بۆ هەموو ڕەمزی حەقیقەت مەحرەمی ئەسرارە دڵ
نەشئەی مەی بو هەوایی کەعبەوو دیرم لە عەشق
مەوج ئەدا لەم خانەیە پڕ جیلوەیی دڵدارە دڵ
نیەتی و عیجز و زیللەت بوو شیعاری مەزهەبم
دەرکی بێ دەرکی لە بێ هۆشی دایە وا هوشیارە دڵ
گەر لە سەحرایی محەببەت میسلی مەجنوون ون بی تۆ
بۆ تەوافی خەیمەیی لەیلا ئەچێ بێدارە دڵ
گوڵشەنی تەوحیدە بلبل نەغمە خوانی شاخی گوڵ
بۆچڵی هەر گوڵبەندێکی بلبل گوڵزارە دڵ
خۆی لەبەر مەستی ئەکاتە هاوسەری مەعشووقە دڵ
مەشقی سەرداری ئەکا دایم کە جێی سەردارە دڵ
بۆ جوابی «لن تراني»عربییەئسی وەسڵی قەت نەکرد
سەر قەدەم دایم لە پێشە تالیبی دیدارە دڵ
کەعبەیی خاسانە خادیمتخلص جیلوەگاهی ڕووی یار
مەعبەدێکی عامە بۆ هەر موئمین و کوففارە دڵ