من پێش ئەوەی کە بمرم و بمکەن نیهان لە خاک

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  670 مشاهده
من پێش ئەوەی کە بمرم و بمکەن نیهان لە خاک
کردوومە سەیری زەمین و زەمان لە خاک
بەم زەوقی بادە زەحمەتی ئاب و گڵم کە چوو
هەڵسامە پێ لە غەفڵەتی خوابی گران لە خاک
لەب ڕیز ئەبێ وجوود بە میسلی قەدەم لە مەی
دایم بڵاوە بۆنی شەرابم نیهان لەخاک
ئەشکی فەلەک لە ڕشکی زەوی جارییە لە ئەرز
کاتێ شەهیدی عیشق ئەکەن ئاشیان لە خاک
خاکم لە ئاوی گریەی بلبل بۆ بوو خەیر
هەرچەند بکەم لە دووریی گوڵشەن فوغان لە خاک
هەرچەند کە داغی جەرگمە داغی تری لەسەر
وەک لالەزارە قەبروو مەزارم نیهان لە خاک
مورغی هوما تەمەع لە توربەتی عاشیق ئەکا مەگەر
لەم ڕەنگ و بۆیە جیلوە ئەکا ئیستیخوان لە خاک
بۆ شەوقی خەندەیەکە کەوا زەوقی گریەکەم
موژگان لە هەردوو دیدە ئەکا خونفشان لە خاک
داری گوڵی قەفەس بوو مەگەر بولبولی دڵم
وەختێ لە هێلکە دایە ئەکا ئاشیان لە خاک
قەتعی نەزارە بۆ گوڵی ڕووی تۆ موشکیلە
گریان میساڵی هەورە لەبۆ گوڵستان لەخاک
قەتعی زوبان بەتیغی محەببەت ئەکا حەبیب
حەرفێ کە هەم بوو دولبەرم ئەیکا نیهان لە خاک