نەورۆزە ڕۆژی شادییە ئەمساڵە ساڵی گوڵ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  743 مشاهده
نەورۆزە ڕۆژی شادییە ئەمساڵە ساڵی گوڵ
بلبل لە جوستوجۆیە ئەپرسێ هەواڵی گوڵ
عەکسی جەماڵی یارە کەوا هاتەوە چەمەن
خوش حاڵی بلبلانە کەوا خۆشە حاڵی گوڵ
سروەی نەسیمی یارە کە دێ لەم بەهارەدا
یاڕەب نەبینێ چاوی حەسوودان زەوالی گوڵ
مەستە دوو چاوی نێرگز و خەندانە باغ و ڕاغ
بەم جیلوەیە کە درەخشەندەیە جەماڵی گوڵ
سەوسەن زوبان گوشادە ئەڵێ خۆی بەداری سەروو
ئەسراری عەشقی بلبل و حوسن و خیسالی گوڵ
گوڵ بۆ دەماغی ئێمەیە بۆنی بڵاو ئەبێ
شادی ئەکەین هەمیشە بە بۆنی ویساڵی گوڵ
گوڵ دامەنی بەدەستی ئومێدم ئەگەر کەوێ
ڕەقسانە دڵ لە خوڕڕەمی شاخی نیهالی گوڵ
ئەسڵی نیهالی گوڵ عەرەقی ڕوویی یارمە
سەدری کەماڵی بەدرە هەمیشە هیلالی گوڵ
دووبارە زیندوو بووە، پەڕ و باڵیدا لە یەک
بلبل بە نەغمەخوانی ئەکا قیل و قاڵی گوڵ
نەسرین و نەرگز و سەمەن سەروو یاسەمەن
خادیمتخلص لە دەعوەتی بەهارە لە بۆ ئیمتیسالی گوڵ