ئەی زیندووە بە یادت جان و جیهانی عاشیق
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
770 مشاهده
ئەی زیندووە بە یادت جان و جیهانی عاشیق
وەی تازەیە بە ناوت خۆش گولستانی عاشیق
ئەی مونیسی دڵی زار سەرمایەی حەیاتم
تەعلیقی یادی نۆیە، کەون و مەکانی عاشیق
بەندی تۆ دڵگوشایە، دەردت هەموو دەوایە
خەندەی تۆ جانفزایە، بۆ دەردی جانی عاشیق
حەزبی عینایەتی تۆ، لوتف و حیمایەتی تۆ
ریفقو ڕعایەتی تۆ جێگەی ئەمانی عاشیق
ئەی نەوبەهاری گوڵشەن،زیندوو بە تۆیە کەونەین
هەم لالەزار و سەوسەن، دەفعی خەزانی عاشیق
عیشقی تۆ لاتناهی ئەی مەزهەری ئیلاهی
هەم پشت و هەم پەناهی بێچارەگانی عاشیق
ئەی ئاوی زەرع و کیشتم، مەجنوونی خۆش سرووشتم
باغ و گوڵی بەهەشتم، ڕێگەی ڕەوانی عاشیق
کەوتە خەیاڵی چارە، دڵ بووەتە پارە پارە
بێچارە ماوە چارە، فیکری نیهانی عاشیق
خادیمتخلص ئەڵێ تۆ جانی بێ جێگە و بێ مەکانی
میعراجی ئاسمانی بۆ لامەکانی عاشیق