ئەلا ئەی پادشاهی مەلیکی لولاک
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
778 مشاهده
ئەلا ئەی پادشاهی مولکی لولاک
لە دووریم وا نەماوە عەقڵ و ئیدراک
لە دووری تۆ وەها جەرگم سووتاوە
گریبانی سەبووریم کردووە چاک
بە خوێنم لالە گەر بڕۆی لە سەحرا
نیشانەی عیشقی تۆیە وا لە سەر خاک
لە بۆ ڕەنج وعەزابی عاشیقانت
تەڕەحووم کە دەمێ [اللةيبقاك]عربی
لە دەوری کەعبەی مەقسوودی دەرگات
سفووفی زائیرانە جەمعی ئەملاک
فيا ويل؛ لمن كان بعيداعربی
فيا طوبي لمن ٲو كان يلقاكعربی
وەکو باران ئەڕێژم ئەشکی چاوم
سەرم داناوە خادیمتخلص وا لە سەر خاک