ئەلا ئەی پادشاهی مەلیکی لولاک

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  781 بینین
ئەلا ئەی پادشاهی مولکی لولاک
لە دووریم وا نەماوە عەقڵ و ئیدراک
لە دووری تۆ وەها جەرگم سووتاوە
گریبانی سەبووریم کردووە چاک
بە خوێنم لالە گەر بڕۆی لە سەحرا
نیشانەی عیشقی تۆیە وا لە سەر خاک
لە بۆ ڕەنج وعەزابی عاشیقانت
تەڕەحووم کە دەمێ [اللةيبقاك]عەرەبی
لە دەوری کەعبەی مەقسوودی دەرگات
سفووفی زائیرانە جەمعی ئەملاک
فيا ويل؛ لمن كان بعيداعەرەبی
فيا طوبي لمن ٲو كان يلقاكعەرەبی
وەکو باران ئەڕێژم ئەشکی چاوم
سەرم داناوە خادیمناسناوی ئەدەبی وا لە سەر خاک