دڵ لە ناو تۆز و غوباری جیسمی دوونە دەردناک

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  668 بینین
دڵ لە ناو تۆز و غوباری جیسمی دوونە دەردناک
خۆی لە خانەی غەفڵەتا ئێستاکە نێزیکی هەلاک
زەحمەتە جارێکی تر هەڵسێ لەبەر زوعفی وجوود
هەروەکو ئەشکی دووچاوم کەوتووەتە سەر ڕوویی خاک
دڵ نوشینی هیمەتم قەت ئولفەتی دونیا نییە
چون بە یادی دولبەرم لەم نەقشەیە ئاینە پاک
جیلوەیی جان تابەکەی ون بێ لە تاریکی بەدەن
حەیفە جیلوەی ئافتاب و پەردەی زوڵفانی خاک
سەیلی بێ پەروایی من میوانی بەحری ڕەحمەتە
دامەنی ئالوودە گەر ئالوودەتر بێ نیمە پاک
ئاوی دەریا کەم نەبوو هەرگیز بە غورباڵی سەحاب
سەعی موژگان دیدەیی ئێمەی نەکرد لەم ئەشکە پاک
زەڕفشانی قەت لەلای ئەهلی کەرەم زەحمەت نییە
ئافتاب ئەڕژێنی جیلوەی خۆی بەسەر خاشاک و خاک
سەر بە زانۆیی تەئەممول گەر بکەی بۆ نیەتی
مەوج ئەدا دەریایی مەی یەک ڕەگ لە ڕیشەی چوبی تاک
بۆ خەیاڵی نێرگزت خادیمناسناوی ئەدەبیلە شەوقی بەزمی مەی
ساغیری مەی پڕ لە خوێنی حەسرەت و خۆم دەردناک