گوێ بگرە تۆ دەمێ لە قسە و داستانی عیشق

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  824 مشاهده
گوێ بگرە تۆ دەمێ لە قسە و داستانی عیشق
ئەی من غوڵامی دەرگەهم ئاستانی عیشق
عەقڵ و خیرەد کە جێگەی دەرکن لە هەر علووم
پەروازیانە کە ناگەن بە ئاسمانی عیشق
بەرتر مەقامی عیشقە لە تۆ ئاسمان و عەرش
تێپەر لە جێگەی مەلەکە ئاستانی عیشق
دەستی هەوەس بە دامەنی ناگا لە عیززەتا
دەستی گەدا بە دامەنی بێچارەگانی عیشق
بەحرێکی بێ کەنارەیە هەم ئاگرێکی پڕ لە جۆش
ئەم ئاوەیە، حەیاتە، لەبۆ ماهیانی عیشق
عاشق وەکو سەمەندەرە، کە ژیانی بە ئاگرە
بەم سۆزەیە کە دیوەتی عەیشی نیهانی عیشق
بۆ تیری غەمزەکەی دڵ و جانم بووە هەدەف
تیری قەزای یادە لە قەوسی کەمانی عیشق
مەنسوور وا تەرکی سەرە بۆ ویسالی یار
سەردارە جێگەم ولەملم رێسمانی عیشق
هەر کەس سەڵای عیشقی بە گوێیدا بچێ کەمێ
کۆتایە هەر دوو دەستی تەمەننا نیشانی عیشق
حوکمم لەسەر ستارەونازم لەسەر فەلەک
لەو ڕۆژە بوومە خادیمیتخلص ئەم ئاستانی عیشق