ئەی ئەنیسی قەلبی بریانی فیراق
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
690 مشاهده
ئەی ئەنیسی قەلبی بریانی فیراق
وەی دەوای دەردی دووریی و ئیشتیاق
بێ فرووغی حوسنی ڕوزئەفزوونی تۆ
هەروەکوو ماهم کە کەوتوومە مەحاق
ئاگری عیشقە بە سەر ڕووم جارییە
«قد جري الدمع بنار الاشتياق»عربی
دەمکوژێ پێشم دەڵێ سەبرت ببێ
کەی بووە تەکلیفی وا «ما لا يطاق»عربی
هیجری تۆ پاشی ویساڵت کوشتمی
من يطيق الصبر بعد الاعتناقعربی
ساقیا تۆ بمدەرێ جامێ شەراب
موتریبا لێدە نەواهایی عێراق
ٳسقني من كٲسك يا ذو الكرامعربی
خادیمی لەب تەشنەیی دەردی فیراق