ئەی لە جیلوەی نازی تۆ عالەم سەراسەر دڵ بە کەف
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
710 مشاهده
ئەی لە جیلوەی نازی تۆ عالەم سەراسەر دڵ بە کەف
وەی لە خەندەی نازی تۆیە غونچەیی گوڵ گوڵ بەکەف
ئەی لە حەسرەت قامەتی تۆ سەرووی ئازادە دووتا
وەی لە عەکسی نەرگست ئایینە جامی موڵ بە کەف
دەستی مەششاتە نیگاربن بوو لە حوسنی ڕوویی تۆ
شانە بۆ زوڵفی پەرێشان سەد چەمەن سونبول بە کەف
تا دەمی تیغت ئەکا گوڵچین لە گوڵزاری هەوەس
گەردەنی عالەم سەری خۆی گرتووە وەک گوڵ بەکەف
دڵ لە سەودای زوڵفی تۆ فیکری پەرێشانی دەکا
بۆنی ئەم مەزموونەیە وا دەستەی کاکوڵ بەکەف
بەزمی ئیمکان بو هەموو کەس گوفتوگۆ سەرمایەیە
جامی مەی سەرپڕ لە شۆر و شیشە هەم قولقول بەکەف
حوسن ئەگەر بێ پەردە بوو فاریغ لە فیکری عاشقە
گوڵ لە کاتی غونچەیی ئەگری دڵی بلبل بەکەف
فەیزی مەستی بەخشە ئەبرۆی نازی بو خاس وعام
دێتە بەر مەددی نەزەومیحرابی جامی موڵ بەکەف
ڕیشەی ئازادی قەت لەم گوڵشەنە دەست ناکەوێ
سەروهەم وەک گەردەنی قومری بۆ خادیمتخلصغول بە کەف