ئەی غوڵامی دەرگەهی تۆیە لە سەر شاهان شەرەف

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  757 مشاهده
ئەی غوڵامی دەرگەهی تۆیە لە سەر شاهان شەرەف
جان و دڵ بۆ تیری موژگانی تووە دایم هەدەف
ئاوی حەیوان گەر هەبێ سەرچاوەی لێوی تووە
وەختی خەندەت ئاشکرایە گەوهەری دورجی سەدەف
میهری تابان بەدری ڕەخشان، وا لە ڕووی تۆیە عەیان
سونبولی تەڕ میشکوعەنبەر، وا لە سەر ڕووی ماهـ بەسەف
نێرگسی شەهلایی تۆ بوو بادە خۆران حازرە
هەر زەمانی جامی زەڕڕین پڕ لە مەی ئەگری بە کەف
دەستە دەستە، بەستە ڕەستە، سونبولی دەورانی ڕوخ
نوقتە نوقتە، میشکی تەڕ وا دێتە خوارێ سەف بە سەف
شاهی غەمزەت کەوتە موڵکی دڵ بە خۆی و لەشکری
لەشکری مەنسووری موژگان کردی وێران هەر تەرەف
بۆ زیارەت هاتووم قیبلەم مەکە مەنعم لە وەسڵ
موددەتێکی زۆرە بەم ئاواتە عومرم بوو تەلەف
وەک خەریدارانی یوسف بەم مەتاعەی زۆر حەقیر
جان و دڵ بۆ بەیعی وەسڵی تۆیە گرتوومە بە کەف
عشقی مەڕوویانە خادیمتخلص گەوهەرە تاکەی ئەکەی
هەروەکو تیفلانە بازی تۆ بە خاک و هەم خەزەف