بە یادی چاوی مەستی تۆیە وا پەیمانە ڕەققاس
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
840 مشاهده
بە یادی چاوی مەستی تۆیە وا پەیمانە ڕەققاس
بەدەوری شەمعی ڕووتا دڵ وەکو پەروانە ڕەققاس
لە سەحرایی جنوون وەک حەڵقەی چاوی غەزاڵان
بە زنجیری دوو زولفت دڵ وەکوو دێوانە ڕەققاس
لە مەوجی نووری ڕووخسارت نە تەنها هەر من و دڵ
مەی و نەی ، ساقی و هەم موتریب و کاشانە ڕەققاس
لە عەتری نافەی گیسووی میشک ئەفشانی توڕڕەت
لە حاڵی مەستیا مەششاتە و هەم شانە ڕەققاس
لە نەززارەی تەجەللای نیگاهێکت سەراسەر
دوو عالەم بێ مەی و موتریب هەموو مەستانە ڕەققاس
لە جێگەی سەبحەیە دایم لەبی ساغیر بە دەستم
لە ڕێگەی مەسجیدا عەزمم لە بۆ مەیخانە ڕەققاس
لە دێروو کەعبە هەردەم مەوج ئەدا نووری جەماڵی
ئەوا سەنگی سەنەم دایم لەناو بتخانە ڕەققاس
لە سەحرای محەببەت سەوز ئەکا ئەشکی دوو چاوم
لە هەر مشتێکی خاکی دائیما سەد دانە ڕەققاس
بە ئۆمێدی وەفا خادیمتخلص ئەکا قەتعی عەلائیق
بە مەعنا ئاشنا زاهیرەن بێگانە ڕەققاس