عالەمێ حەیرانی ڕووی تۆیە منیش
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
895 مشاهده
عالەمێ حەیرانی ڕووی تۆیە منیش
جان فیدایی جیلوەی تۆیە دڵیش
حەسرەتی بۆ توڕڕەی میشکی خەتا
هەم بە پێچوو تابە بۆ ئەو سونبولیش
داغی لانەش هەم لە داغی ڕوویی تۆ
هەروەها لەم حەسرەتە بەرگی گوڵیش
نەغمە خوانی حوسنی تۆ بوون عاشیقان
هەر سەحەرگاهی لە گوڵشەن بولبولیش
داوی سەیدی هەر دڵێکە توڕڕەکەت
گەر پەرێشان بوو بەسەر مل کاکوڵیش
نەک بە تەنها هەر منم ڕسوایی تۆ
هەرچی ئەیبینم وەهایە عالەمیش
عیشقی تۆ مەجنوونی خستە دەرد و هەرد
شێتی تۆن وەک ئەو هەزاران عاقلیش
کەس نەبوو خاڵی لە سەوادت بێ سەری
فەیلەسووف وعالەم و هەم جاهیلیش
بەس و نەبوو بۆ کوشتنی من غەمزەکەی
نازوو عیشوە وهەم نیگاهی قاتیلیش
پادشاهان «خادیمی»تخلص دەرگاهی تۆن
هەم لە ڕێزی خادیمانە خادیمیش