سەحەر لە دەرگەهی شاهـ ناڵە گەر بکا دەروێش
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
791 مشاهده
سەحەر لە دەرگەهی شاهـ ناڵە گەر بکا دەروێش
غریوو زەلزەلەیەک سەر بە عەرش ئەدا دەروێش
لە کونجی خەڵوەتەوە سەر بە زانۆیی کیسرەت
بە سەیری عالەمی وەحدەت سەفەر ئەکا دەروێش
لە وەختی نەعرەی «الفقر فخري»عربییە کاری
تەسەرۆفی لە زەمینایە تاسەما دەروێش
سەیری مڵکی قەناعەت کە تەکییە گاهی ئەوە
بە تاجی کەی کولەهی پەشی کەی ئەدا دەروێش؟
نەزەر لە گۆشەی چاوی لە خاکی تیرە بکا
بە نووری تەربییە ئەیکا بە کیمیا دەروێش
بە موڵکی هەر دوو جیهان ئیلتیفات ئەتۆ ناکەی؟
ئەگەر لە سڕڕی قەناعەت خەبەر بدا دەروێش
کەمەندی وەحدەتی زەنناری زوڵفی مەعشووقە
لە یەک دوبینی سەبەب دا حەزەر ئەکا دەروێش
هەوای دێر و حەرەم نەشئە پەخشی مەستییە
لە کوفر و دین گوزەری کرد لە مەستیا دەروێش
هەتاکو جیلوەی ڕووی یاری لێ نومایان بێ
بە بادە سەیقەڵی میرئات دڵ دەکا دەروێش
غۆڵام و «خادیمی»تخلصئەم تائیفەیەم بە ئیخلاسی
هەتا لە حەزرەتی شاهـ بۆم بکا ڕجا دەروێش