بە جیلوەی ڕوخی ئەو ماهـ ئافتاب فرۆش

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  801 مشاهده
بە جیلوەیی ڕوخی ئەو ماهی ئافتاب فرۆش
بەچینی توڕڕەی گێسوویە پێچ و تاب فرۆش
سوخەن لە غونچەیی لەعلی لەبی تەماشا کەن
بە ئەهلی مەحفەلی مەعنا بووە گوڵاب فرۆش
نیگاهـ لە نێرگزی مەستی کە دێتە سەر جونبوش
ئەبێتە مەیکەدە مەجلیس ئەویش شەراب فرۆش
منیش لە ئاگری ئەم جیلوەیە دڵم سووتا
بە ناعیلاجی ئەبووم لێڕەدا کەباب فرۆش
بە خەندە وەعدەیی وەسڵی ئیشارە فەرموو بۆم
وەلی چە فائیدە غەمزەی بووە عیتاب فرۆش
حەقیقەتت کە دەوێ هەرچی باتیلە لایدە
بە مەوجی بەحر دەمی جیلوەی سەراب فرۆش
هەزار گەوهەری عەقڵ و تەممەیوزی خۆت خادیمتخلص
لە بەزمی ساقی بە یەک جورعەی شەڕاب فرۆش