باسی شەیدایی بولبول کە ئەکەم خۆمە غەرەز

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  749 مشاهده
باسی شەیدایی بولبول کە ئەکەم خۆمە غەرەز
باسی ڕەعنایی گوڵ نازکی ڕووی تۆمە غەرەز
داستانی سیفەتی شێتی مەجنوون کە ئەکەم
وەک نموونە ئەمە دێوانەگەیی خۆمە غەرەز
باسی لەیلا و هەموو عیشوەنازی کە ئەکەم
حوسنی بێ غایەت و هەم جیلوەی ڕوویی تۆمە غەرەز
باسی شیرین کە حەلاوەت بە شەکر بەخشە بەدەم
گەرچی نیسبەت بە خەتا زوڵفی خەمی تۆمە غەرەز
باسی مەنسووروو سەری دارە لە عیشقا کە ئەڵێم
بە فیدای ڕوخی تۆ ئارەزووی خۆمە عەرەز
نافەیی میشکی خەتا ڕایحەی جان بەخشی
گەرچی نیسبەت بە خەتا زوڵفی خەمی تۆمە غەرەز
ئاهوویی وەحشی و پاڵەنگی لە مەیدانی شکار
سەیدی بێچارە و تەسلیم دڵەکەی خۆمە غەرەز
باسی بەهرام چە ئوستادە لە تیر ئەندازی
چاوی فەتتان و خەدەنگی موژەی تۆمە غەرەز
پیری کەنعانە لە کوڵبەی غەم ئەندوهـ فیراق
بۆ فیراقی ڕوخی یوسف دڵەکەی خۆمە غەرەز
باسی سەروو سەمەنی ئەم چەمەنە خادیمتخلص ئەڵێ
قەد و باڵایی گەلێ شیرینەکەی تۆمە غەرەز