ئەزانم من بە شەمعی ڕووت ئەبێ پەروانە بم ئاخیر
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
975 مشاهده
ئەزانم من بە شەمعی ڕووت ئەبێ پەروانە بم ئاخیر
بە یادی چاوی مەستی تۆ ئەبێ دێوانە بم ئاخیر
فەریزەی عیشقمە جانا بە تۆ بم ئاشنا بم یەکسەر
لەگەڵ ئەهلی دوو عالەم هەر ئەبێ بێگانە بم ئاخیر
لە وەختێکا کەدیم زنجیری زوڵفت تاو ئەدەی بۆ من
موحققەق تێ گەیشتم هەر ئەبێ دێوانە بم ئاخیر
مەیی نەززارەی تۆ مەستی واکردم هەتا مەحشەر
هەتا ماوم ئەبێ هەر ساکنی مەیخانە بم ئاخیر
لە ڕێی سەیلی حەوادیس خانە تەعمیرم بە وێرانی
لە بۆ گەنجی ویساڵت هەر ئەبێ ئەفسانە بم ئاخیر
لە سڕڕی عیشقی پەنهانی وەها غەممازە فرمێسکم
لە سەحراوو لە شارا هەر ئەبێ ئەفسانە بم ئاخیر
بەسەر وەختی غەریبانەم شەوێ گەر بێی بە میوانی
بە دەورتدا ئەبێ هەر پاسەوانی خانە بم ئاخیر
لە دیروو بتگەدە گەر دەست کەوێ جیلوەی جەماڵی تۆ
هەتا ماوم ئەبێ هەر خادیمیتخلص مەیخانە بم ئاخیر