پڕتەوی حوسنت کە جیلوەی دا بە مەوجی ناروو نوور

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  868 مشاهده
پڕتەوی حوسنت کە جیلوەی دا بە مەوجی ناروو نوور
سینەیی عاشق بوو هەڵگیرسا بە شوعلەی ناروو نور
تێدەگەن عالەم لە زامی سینە ئەسراری فەنا
بەرقی ڕووت مەنسووری ڕاکێشا بەسەر دارا بە زۆر
لەم شەرابی وەحدەتە ئاشیفتە بوو چاوی نیگاهـ
دووربینە بوو خەجاڵەت چاوی مەخموورم لە دوور
دیدەیی موشتاق، موستەغنی لە حوسن تۆ نییە
کەی قەناعەتیییە بە خەرمانی دوو چاوی تەنگی موور
جیلوەیی نووری تەجەللایی فرووغی ڕووی تۆ
داغی نایە سەر دڵم وەک داغی لالەی کێوی توور
تا سەرووکارم لەگەڵ شاهی سلێمان بەستووە
وا کەمەر بەستەم لە خزمەتیا بە دایم میسلی موور
خادیمتخلص ئیستیغنا لە جەننەت گەر ئەکا بۆ ڕوویی تۆ
ئەهمیەت نادا بە نازوو جیلوەیی ڕوخساری حوور