داغە دڵ بۆ چاوی وەک پەیمانەی مەستی شکار

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  911 مشاهده
داغە دڵ بۆ چاوی وەک پەیمانەی مەستی شکار
خۆ سەرو مەغرووری ناز وعیشوە ساز و فیتنە کار
وەک غەزاڵی وەحشییە جیلوەی لە عالەم ڕەم دەکا
نێرگسێکی شۆخی وای نەنواندووە باغی ڕۆزگار
حیرەتێکم بوو کە بۆ ئیجادی نەیرەنگی مجنوون
ئەو لە گەردوون موقتەبیس یا چەرخ لە ئەو بوو موستەعار
ئەم قیامەت جیلوەیە وەک گەردۆشی چەرخی دوو ڕەنگ
عالەمێ بۆ ئەو لە دەستی دا، عینانی ئیختیار
تەرزی نازی بێ حیساب و هەم خەرامی بێ قیاس
عیشوەی هەر عوزووی جیلوەی وەک ستارە بێ شومار
گۆشەی ئەبرۆی نومایان وەک هیلالی ئاسمان
دامەنی موژگان شکا فەیزی سەحەر هاتە کەنار
با وجوودی میهری گەردوون ڕەهزەنی دوو عالەمە
عالەمی کردووە بە سەیدی خۆی لە مەست و هوشیار
ڕۆژ بەییازی ڕووی بۆ خادیمتخلص شەو سەوادی توڕڕەکەی
بەستنی موژگان شەو لێک کردنەوەی سوبحی بەهار