چاو هەڵێنە لەحزەێ بنوارە ئەسراری بەهار

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  973 مشاهده
چاو هەڵێنە لەحزەیێ بنوارە ئەسراری بەهار
هەرچی فیکرت بۆی نەچێ تووایە ئەتواری بەهار
خۆت لە حەپسی پیرەهەن دەرکە میسالی بۆنی گوڵ
ڕووی لە ڕووی تۆیە دوو چاوی ئاشنا کاری بەهار
پایەماڵی مەوجی تۆفانی گوڵە کەون و مەکان
سەوزە چاوی خۆی هەڵێنا کەوتە ئیزکاری بەهار
سەیری گوڵزاری ڕوخی کردووە یا ڕەب ئەڵێی
چەتری لێدا وەک پەڕی تاووس ئەشجاری بەهار
ڕەنگی دامەن چین و بۆنی گوڵ وەکوو بێهۆشییە
چونکی دایم عەزمی ڕۆیشتنییە گوڵزاری بەهار
تۆ لە عەیش و زەمزەمەی لەم گوڵشەنە غافڵ مەبە
ڕوو لە نابوودی و کەسادی دایە بازاری بەهار
بلبلی بێچارە پەروازی بە نەقدی ناڵە کرد
هاتە بازاڕی محەببەت بۆ خەریداری بەهار
مەحرەمی نەبزی دڵی ئارامی من هەر عیشقە بەس
خەتی سونبول تاڕەگی گوڵ بۆ خەبەرداری بەهار
جیلوە تا من دیم نیهان بوو، ڕەنگ و بۆ تا دیم شکا
فرسەتی بەزمی تەماشا هێندە بوو کاری بەهار
وەک غەنیمەت فرسەتێکە سەیری گوڵشەن یەک دوو ڕۆژ
پێکەنینی غونچەیە ون بوونی ڕوخساری بەهار
لالە داغ و گوڵ گریبان چاک و بولبول ناڵە گۆ
غەیری عیبرەت چی هەیە لەم باغە دیداری بەهار؟
ئەی خیرەد سوراغی من ناکەی ئیتر وەک بۆنی گوڵ؟
من لەگەڵ بادی فەنا چووم سەرەوکاری بەهار
زامی دڵ خادیمتخلص کە پەنهانە لەژێر پەردەی نەفس
وەک گریبانی منە چاکی دڵی زاری بەهار