پڕ مەوجە ئەوا ئێستە لە سەوادی سەفەر سەر

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  970 مشاهده
پڕ مەوجە ئەوا ئێستە لە سەودای سەفەر سەر
دامناوە لە ڕێگای محەببەت لە خەتەر سەر
ئاهەنگی شەهادەت کە لە مەیدانی محەببەت
سەردار بە جێگەی کە سەری دارە نەزەر سەر
داوای سەروو ماڵم لە بەهای ماچێ ئەکا یار
پێم گوت کە ئیتاعەتمە سەر چاوو بەسەر سەر
بۆ چیمە کە نەی کەم بە فیدایی قەدەمی تۆ
بۆ کاری تری نابێ لە هیچ لاوە ئەشەر سەر
دڵ خاڵی لە مەی بێ وەکو کەندوویی بەتاڵە
وەک کوولەکەیە خاڵی لە عیشقا بێ ئەگەر
گەرشانە ئەکا زوڵفی بەسەر شان و ملی دا
زیبایە پەرێشان کە ئەکا تا بە کەمەر سەر
هوشیاری محەببەت کە لەبێ هۆشییە خادیمتخلص
لەم شۆرە بە کاری چی ئەشێ نەیبێ خەبەر سەر