ناڵەی دڵ زۆر بە مەحزوونی لە سینەم دێتە دەر

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  1143 مشاهده
ناڵەی دڵ زۆر بە مەحزوونی لە سینەم دێتە دەر
قەت نەبووم ڕاحەت لە شەو ساتێ هەتا وەتی سەحەر
جونبوشی وەک باڵی پەروانە بە یەک ناکەوتەوە
بۆ هەوا ئەخولێتەوە هەردەم بە دونباڵی ئەسەر
نەشئەی مەعنا دەماغێکی تەڕ و تازەی دەوێ
حیسسی ناکا قەت لە هەر کاتێ دەماغی بێ خەبەر
ئەو زەمانەم لێ بەسەرچوو سەیلی ئەشکێکم هەبوو
ئێستە مردووم بە یادی گریە و دوو چاوی تەڕ
لەم خەم و پێچەی ئەمەلدا مەعنایی دڵ ون بووە
یەک گرێ تا چەند لەسەر یەک ڕشتەیی بێ جیلوەگەر
حەز ئەکەی گەر تۆ بزانی شێتی جیلوە کانم پەری
خۆت بە زۆر دیقەت تەماشاکە دوکانی شیشەگەر
وەک سەفی موژگان دووعالەم مەحووی سەر یەکتر ئەبوون
تا لە تۆزی جیلوەیی غەیری تۆ بەستوومە نەزەر
خاکساری زیللەتە گەر ئیعتیبارێکت دەوێ
سەعی ڕیشەی موددەعا ئاخر ئەدا بۆ تۆ سەمەر
بێ تەلەب لەم ڕێگە بە خادیمتخلص سەفەر کە موددەتێ
تەرکی مەتلەب پایی هیممەت زوو ئەکا بۆ تۆ بەسەر