لەبۆ تەفریحی دڵ باغی جینانێ بوو ئەویش ڕابوورد

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  956 مشاهده
لەبۆ تەفریحی دڵ باغی جینانێ بوو ئەویش ڕابوورد
دڵیشم مەحرەمی سڕڕی نیهانێ بوو ئەویش ڕابوورد
گوزەرگاهی قدوومی حەزرەتی جانانەکەم بوو دڵ
خەراب ئابادە ئیمڕۆ کە زەمانێ بوو ئەویش ڕابوورد
موقیمی دەرگەهی مەیخانە بووم خاکی کۆیی یار
کەماڵی عوشرەتم یەک لەحزە، ئانێ بوو، ئەویش ڕابوورد
لە حەسرەت چاوی خومماری لەچاوم ئەشکی خوێن باری
بە یادی قەددی ڕەعنام و مەیانێ بوو ئەویش ڕابوورد
نییە سەحراوو جێگاێ بە کامی دڵ بگریم لێی
کەوا بۆ مەحرەمی گریەم مەکانێ بوو ئەویش ڕابوورد
وەکو فەرهادە سەربازیم بە ئێشە ناحەقم مەگرن
لەبۆ دەفعی غەمم شیرین زوبانێ بوو ئەویش ڕابوورد
لە تاریکی شەوی هیجرا لە کوڵبەی حوزن و ئەندۆهم
جەماڵێکی بلوورین شەمعدانێ بوو ئەویش ڕابوورد
لەبۆ تەسکینی دڵ مەشغووڵی تەسویری ئەبوو هەردەم
لە سینەم نەقشی یاری میهرەبانێ بوو ئەویش ڕابوورد
گەلێ پەژمووردەیە باغی ئەمەل خادیمتخلص کە فەوتاوە
لەبۆ ئەم گوڵشەنەی من باغەبانێ بوو ئەویش ڕابوورد