مەڵێ قوربان لەگەڵ تۆ من جەفام کرد

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  1053 مشاهده
مەڵێ قوربان لەگەڵ تۆ من جەفام کرد
منیش هەروا لەکاری تۆ خەتام کرد
جەفا و جەورت هەموو بۆ من سەفایە
بڵێ بەم بەندەیی خۆمە عەتام کرد
کەسێ هات وبپرسێ لێت: بڵێ پێی
لەگەڵ ئەم بێوەفایەی خۆم وەفام کرد
دڵ و دین و سەرم هی خۆتە گیانە
ئەمانەت بوو لەلای من، وافیدام کرد
سەحەر هەر چاوەنۆری ڕایحەی تۆم
لەسەر عەهدێ لەگەڵ بادی سەبام کرد
لەسەر دانا لە ڕێگەی عاشقی دا
لە گەردەنما بوو ئەم قەرزە ئەدام کرد
بە شمشێری تۆ جەرگم زامدارە
بە ئاوی تیری پەیکانت دەوام کرد
لەجیاتی ماچی لەعلی لێوی دولبەر
لە من ڕۆحی تەڵەب کردوو ڕەزام کرد
بە پەنجەی حەسرەتم جامەی سەبووریم
لە دووری تۆ لەبەر خۆما قبام کرد
لە بەزمی نیستی فەیزی حزووری
منیش وا ئیختیاری ڕێی فەنام کرد
تەوافی جیلوەی جانانە خادیمتخلص
وەکو پەروانە بۆ نووری چرام کرد