ئیمشەو بە خەیاڵی ڕوخی دولبەر سەفەرم کرد
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
1180 مشاهده
ئیمشەو بە خەیاڵی ڕوخی دولبەر سەفەرم کرد
یادی دڵی پڕ ناڵەودوو چاوی تەڕم کرد
سەد ناڵە بە جارێ لە دڵم دەرچوو لە هەرلا
هەر ناڵە بە دونباڵی کەمالی ئەسەرم کرد
عەکسی ڕوخی تا هاتەوە ئاغوشی خەیاڵم
ئەعزام هەموو یەک یەک بووە چاوو نەزەرم کرد
ئەشکم کە لە خوێناوی جگەر جارییە ئیمشەو
پڕ دامەنی سەبرم لە سوروشکا گەوهەرم کرد
بەم یادەوە ئەتلێمەوە تا فەیزی سەحەری دێ
وەک سوبح لە دامانەوە چاکی جگەرم کرد
لەم ڕۆژەوە عیشقی ڕوخی میوانی دڵم بوو
عەقڵم کە نەگونجا لەگەڵی دەربەدەرم کرد
موتریب بە نەی و ساقی بە مەی هاتنە مەجلیس
ئەم بەزمە چە شورێکی لەناو مەغزی سەرم کرد
سەد جۆشی حەلاوەت بە مەزاقی دڵ ئەدا نەی
بەم زەوقە بە دڵ ئارەزووی نەی شەکەرم کرد
تابێ نیگەهێکم نەبوو بۆ عەکسی جەماڵی
بێ هۆشی لە سەرمابوو کە زەبتی نەزەرم کرد
ئەم مەستی و خۆشحاڵی بەو جیلوەی ڕوویە
خومبازە وەکوو دامەنی چینی سەحەرم کرد
پێم خۆشە بزانم چەپەری ڕوو دڵی بردم
خادیمتخلص وەرە سۆراغی لەلای شیشە گەرم کرد