ئاشی تەبیعەتم قەدەرێکە لە خول کەوتووە

بۆ محەممەد ئاغای عەبباسی مالیکی گوندی سەرا نووسراوە
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکه‌یی (1875-1945)
 2 دقیقه  1061 مشاهده
ئاشی تەبیعەتم قەدەرێکە لە خول کەوتووە
بەرداشەکەی لەسەر تەوەرە و بستە لاچووە
ماشێنی سەجع و قافیە و قوتر و قەوارکەی
وەک جیکەنە شکاوە دەڵێی کۆنە کەندووە
کارێز و حەوز و مەنبەعی ئەشعاری پڕ لە ئاو
وێرانە، چۆڵە، خاڵیە وشکاوی هاتووە
چەن ساڵە من لە باغی ئەدەب گوڵچنی دەکەم
یەک یەک گوڵی قەشەنگ و زەریفم بژاردووە
بۆ هەر کەسێکی لە ئەشراف و ئەعیانی مەملەکەت
لەم گوڵستانەوە دەسکە گوڵێکی لە بۆ چووە
بەڵام لەم چنین و زەحمەتە ئیللا لە موهتەدیشخص
جوز خاری غەم و ئەلەم سەمەرێکم نەدیتووە
هەرچەندە تەشەککوری بکەم هێشتاکە هەر کەمە
لوتفێکی مەحزە بۆ مە خودا خەڵقی کردووە
شۆرەت دەدەن دەڵێن کە لە سەرچاوەیی سەرا
سەرچاوەیێکی لوتف و کەرەم مونکەشیف بووە
یەعنی موحەممەد ئیبنی حەسەنشخص مالیکی سەرامکان
گۆی حوسنی خوڵقی چاکی لە عالەم ڕفاندووە
عەبباسیانی کورد و عەڕەب فەخری پێدەکەن
حیفزی مەقام و ڕوتبەیی مەنسووری کردووە
مەندیل بەسەر عموومی لە سەر سەوز و سەر سپی
وەک لەگلەگ و مراوی هەموو پۆلی بەستووە
سەف سەف دەڕۆن و دێنەوە ئەمما وەکوو دەڵێن
ڕۆژی سەعادەتە لە «سەرامکان» دا هەڵاتووە
عەزم و ویقار و هیممەت و بەخشایش و کەرەم
وەک هالە دەوری گرتووە مەحسووری کردووە
هالەی قەمەر دەلیلە لەسەر باریشی مەتەر
ئەم قەولە قەولی من نییە قەولی ئەرەستووە
چون سوحبەتم نەکردووە ئایا وەکوو دەڵێن
هەروایە یا هەرایە کە وەشوێنی کەوتووە
بۆ ئیمتیحان و ڕەفعی خەیاڵات و ئیشتیباه
ئەم موختەسەر قەسیدە ئەنێرم هەتا زووە
ئەم شۆرەتە کە ئەسڵ و ئەساسی ببێ منیش
ئیعلان دەکەم کە ئەهلی کەرەم یەک نییە دووە