قازی شێخ موحسین کە تەبدیلی لیباسی کردووە

بۆ قازی شێخ موحسینی قازی موکری، بە بۆنەی گۆڕینی جلوبەرگ
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکه‌یی (1875-1945)
 2 دقیقه  943 مشاهده
قازی شێخ موحسینشخص کە تەبدیلی لیباسی کردووە
هەر بە ئایەت موستەدیللە و ئیستیناسی کردووە
یەعنی مەنتووقی «اَطيعُوا اللهعربی» سەریحەن ناتیقە
شاهیدێکی سادیقە کارێکی خاسی کردووە
بۆ ئیتاعەی ئەمری ئەعلاحەزرەتشخص و حوکمی وەزیر
سەبقەتی کرد پێش هەموو کەس ئیلتیباسی کردووە
هەم کە دیتی عالەمێک لێی بۆتە جوزوی ئیعتیقاد
ئەم لیباسە هەدمی ئیسلام و ئەساسی کردووە
«اِتِّحادُ الشَّكلِعربی» گەر بەم ئیتیحاد و شکڵەیە
ڕەفعی سووئی ئیعتیقادی عام و خاسی کردووە
غەیری ئەم زاتە هەتا ئەم ساعەتە لەم ساحەتە
خزمەتی وا کێ بە شەرع و دین و ناسی کردووە
سابیقەن دەتدی ستارەی ئیعتیقادی موئمینان
چۆتە ژێر هەوری جەهالەت ئینتیماسی کردووە
کافییە بۆ ئیحترامی وی بە لوتف و مەرحەمەت
حەزرەتی ئەشڕەفشخصمەبەست تیمسار محەممەدی شابەختی یە لە کوللی جێگە باسی کردووە
مەوعیزە و نوتق و مەقالاتی تەمامەن موو بە موو
یا حەدیسە یا لە ئایەت ئیقتیباسی کردووە
چونکە تا ئەوڕۆکه بۆ ماڵ و کەماڵ و عەقڵ و دین
هەر لەوی خەڵکی تەمەننا و ئیلتیماسی کردووە
سیلسیلەی هەم دەچتەوە خزمەت عەلی ئیبنی}}لحوسەین
بۆیە دڵ تەقلیدی قەولی «بووفەراسیشخص» کردووە
شاهبازی فیکرەتم ئەوڕۆ لە مەیدانی خەیاڵ
مەیلی سەیدی شێعری بیکر و ئیقتیباسی کردووە