قەسیدەیەکی تر بەیانی لوتفی مەعشووق و بەیانی زاری و عیجزی عاشق
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
3 دقیقه
1209 مشاهده
ئەمڕۆکە ڕۆژی وەعدەی دیداری دولبەرە
ئەمڕۆکە ڕۆژی تالیعی خورشیدی ئەکبەرە
دوێنێ کە ئافتابی ڕوخی بوو لە ژێر نیقاب
ئەمڕۆ جیهان لە نووری جەماڵی منەوەرە
دوێنێ کە ترش ڕوو بوو لەگەڵ عاشقانی خۆی
ئەمڕۆ بە لەعلی خەندە ئەڵێی شەهدوشەکەرە
دوێنێ بۆ باغی شادی کە پەژموردە بوو هەموو
ئەمڕۆ گوڵ و درەختی هەموو سەوزو و هەم تەڕە
هەر موئمینێ لە عەشقی ئەوا بێ خەبەر بێ خۆی
ئەم موئمینە بە مەزهەبی عوششاق کافرە
ئەی ئەو کەسەی کە بە بادەی ئەم عەشقە موشکیری
بنوارە چاوی من کە مەیی میسلی ساغیرە
پێم بە نەقدی جانەوە کریاری وەسڵتم
بۆ موژدەی ویسالی تۆ چاوم لەبەر دەرە
وەک غونچە لەعلی لێوی کەوا کردەوە وتی :
لاچۆ کە ئەم مەتاعە لە لای من موحەققەرە
هەر کەس جەماڵی ئەو کە بیبینێ بە سۆزی دڵ
ناڵەکە بێ لە سینە بە «الله ٲكبرعربی»ە
هەرکەس کە بێ مورادە، موریدی جەماڵی تۆ
بێ سوورەتی موراد، مورادی مووەیسەرە
چەند خۆشە خاکساری لە ئەقلیمی عەشقەوە
بێ ناو و بێ نیشانی کە مەقسوودی دولبەرە
ئەقلیمی نیەتی چە هەوایەکی خۆش بوو
هەرکەس لە ساکینانی دەماغی موعەتتەرە
هەر چەند کە هیجری تۆ بووە دۆزەخ بۆ عاشیقان
ئومێدی وەسڵی تۆیە میسلی باغ و کەو سەرە
لەم حوسنە ئابدارە ئەگەر ئاو بدەم جگەر
کەی حاجەتم بە ئاوی حەیات و بە کەوسەرە
پێم هەڵبڕا لە سەر زەوی لە خەیاڵی ویساڵی تۆ
هەرچەند لە دووری تۆیە کەوا دەست لە سەر سەرە
دڵ بێ تۆ جانی من هەموو ساتێ لە ماتەمە
سا بە سییە، دولبەرا وەرە تۆ، جان و دڵ بەرە
ڕێک ناکەوێ لە خانەی دڵ عەقڵ و عەشقی یار
ڕێوی سبقەت گورێزی لە لانەی غەزنەفەرە
لەم باغی عەیشە قامەتی گەر بێتە بەر نەزەر
نەززارە حاجەتی چەبە سەروو سنەوبەرە
عالەم عەمی جیهان و منیش بادەیی حەڵاڵ
هەر کەس نسیبی خۆیەتی ڕیزقیش موفەڕڕەرە
ئەوەڵ مەرحیلێکی عەشقە کە سەر دابنێی لە ڕێی
ئەم نوکتەیە لە قەولی هەموو کەس موکەڕڕەرە
گەر خوێن برێزێ یار بە ئابنی دولبەری
بۆ ئەو حەڵاڵە بەبێ شوبهە شیری مادەوە
بازاڕی عەشقە مشتەری بوو دڵ شکاواکان
دەستێکی پڕ تەڵایە ئەوەی تر لە گەوهەرە
دوێنێ خومساری بوو لە سەرا وەعدەی وەسڵی دا
ئاخۆ خەیاڵی چی هەیە ئەمڕۆ لە ئەم سەرە
سەیرە مەقامی عەشق و قەناعەت ئەکەین بە دەرد
مەحسوولی ڕەنجە گەنج و لە مەولا موقەددەرە
بەرقی سەرایە بە جیلوە لە بۆ تینوان ئەدا
ئاوی حەیاتە ڕێگەی سەددی سکەندەرە
هەرچەند میسالی زەهر نیگاهی لە ساتی قەهر
مەعزوورە نێوەکانی بە شیرینی شەککەرە
تەئسیری یادی تۆیە لە هەر مەحفەلێکەوە
هەردەم دەماغی مەجلسیانی موعەتتەرە
عاشق لە زوهد و خەرقە و تەسبیحە تەنگ دڵ
مەستی نیگاهی تۆیە کە مەشرەب قەلەندەر
کڵپە وگرەی دەروونی ئەسووتێ بەناری عەشق
دڵ ئاشیانێ ئاگرە، مورغی سەمەندەر
هەرکەس کە مەیل و یادی تۆ دەرکا دەمێ لە دڵ
ریسوایی ڕۆژی وەعدە و سەحرای مەحتەرە
غەم لەشکەر هێنایە دڵ و دڵ هەم خەیاڵی تۆ
کردی مقابیلی غەم و ئێستا موززەففەرە
دڵ بۆ خەیاڵی ئەبرۆی تۆ هەر سەحەر لە جۆش
وا بۆ دوعاکە ڕووی بە میحراب و مینبەرە
خادیمتخلص لە غەیری تۆ نییە هاواری بۆ کەسێ
بۆ عەشقی تۆ خەلیلە کەوا ڕووی لە ئازەرە