قەسیدەی ئەعجازی سەروەری کائینات و ئەوسافی علیەالسلام
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
4 دقیقه
967 مشاهده
شەهنشاهێ فەلەک بۆ عەشقی ئەو دەورانە دەورانی
شەهنشاهی مەلەک بۆ شەوقی ئەو کەوتوونە حەیرانی
شەهنشاهێ کە شاهانی دوو عالەم ئارەزوویانە
لە سەر خاکی دەری دانێن بە فەخرو عیجز پیشانی
شەهنشاهێ مەقامی چون سەریری «لي مع اللهعربی» بوو
«ٲبيت عند ربيعربی» مەنزل و جێگای میوانی
شەهنشاهێ لە بەرقی سەتوەتی شمشێری عەدلی بوو
هەموو گەردن کەشان کەوتووتە دەرگە و دەست ودامانی
عرووجی ڕۆحی هەرساتێ هەبوو بۆ حەزرەتی جانان
شەوی «ئیسر» عرووجێکی خسووسی بوو بە جیسمانی
مەلایک سەف بەسەف هاتن بە ئیستقبالی ئەم شاهە
لە بۆ ڕەسمی تەحییات و هەدییات و سەنا خوانی
بە ئەوجی کیبریا قووەی لە پەروازا نەما جبریل
لە ڕێگادا بە جێی ئەو، ئەمیش توندتر بوو سەیرانی
وەکو مووسا نەبو بە بۆی جوابی «لن ترانيعربی» یار
منی ئەبێت هەردەم هەتا جێگایی میوانی
خودا بێ ساحێبی ماڵ و عەزیزی خۆشی بێ میوان
ئەبێ لەم بەینە چی بێ نیعمەت و ئیکرامی میوانی
لە خەڵوەت خانەیی ناز و محەببەت عاشق و مەعشووق
چە یارایی بەیاناتە لە ئەسرارێکی پەنهانی
لە ئەعجازی تری بدوێم بڵێم چی من بە حەیرانی
علووی مەرتەبەی ئەو دەرکی ناکا عەقڵی ئینسانی
شتر بۆ دادخواهی هاتە حەزرەتیا لە سەحرادا
لە کەفیا سەنگ ریزەش هاتە گوفتار وسەناخوانی
درەختی بێ زوبان سەجدەی لە بۆ خاکی قدومی برد
بە تەسدیقی زوبانی بووە ئاهووی بیابانی
لە پەنجەی چەشمەی ئاوی حەیاتی لێ ئەبوو جاری
گەهێ «شق القمر» بوو کاری ئەنگوشتی بە ئەعیانی
دوو عالەم ڕیزە چینی خوانی ئیحسانی ئەون یەکسەر
هەزاران حاتەمی تایی خەجەل بوو جود و ئیحسانی
غەرەز لەم وەسفەدا عەرزێکە بۆ ئەحواڵی شێواوم
چ موحتاجی بەیانە ڕۆژی رەوشەن ومیهری ڕەخشانی
ئەمان یاخیر خلق اللە پەناهی عاسیانی تۆ
منیش عاسی و گوناهکارم بە ئەحواڵی پەرێشانی
زەمانێکە کەوا سەر گەشتەی تیا زەلالەتمە
وەکو مووسا نەجاتم دە لە سەر گەردانی و سوورانی
تەبیبی دەردی بیماری دەروونی و بێروونی تۆ
دەوای دەردی من تەعلیقی لێوی لەعلی ڕوممانی
بەبێ زادی و ئیفلاسی ئەوا هاتوومە دەرگاهت
کەزادی ڕەبە دەرگاهی کەریمان عەینی نادانی
ئەکەم جارووبی خاکی دەرگەهی داروول ئەمانی تۆ
بەڕیشێکی سپی و ڕووی ڕەش بەچاوی ئەشکبارانی
لەبۆ یەک قەترەی ئاوی حەیاتی تۆ گەلێ تینووم
کە تۆبەم لوتفە سەر چاوەیەکی ئاوی حەیوانی
ئەگەر جێگەی سەگانی دەرگەهی تۆم دەسکەوێ جانا
بەتاج وتەختی شاهی نادەم ئەم جێگای دەربانی
لە ڕێگەی دوورەوە حاجی بە قەسدی کەعبەو و زەمزەم
کەدێن سەف سەف لە هەر لاوە لە چۆڵ و هەم بیابانی
منیش قیبلەم جەماڵی تۆیە کویی تۆ ئەمڕۆ
وەکو زەمزەم ئەبارێنم لە چاوم ئەشکی ڕوممانی
گوڵ و گوڵزارە هەر خاری موغلانی لە ڕێگەم دا
وەکو میشکو عەبیرە خاکی سەحرا و بیابانی
لە غەیری تۆ کەسێکی تر نییە کەس بێ لەبۆ هەر کەس
کەسێکی بێ کەسم لەم ڕێگە هاتووم بە حەیرانی
غەریب و بێ کەس و دڵ ڕیشم و بێ تابم لە دووری تۆ
پەناهی بێ کەسانی مەلجەئی ڕەحمی غەریبانی
لە ئەعمالی قەبیحم شەرمەزار و ڕووسیاهم من
نەتاعەت، نە زوبانی غەدر خواهی و پەشیمانی
گوناهم گەرچی زۆرە نەقسی عەهدم کردووە هەردەم
بە فەزڵی تۆیە ئومێدم شەفیعی جین و ئینسانی
سەگم یا خادیمم ئەوا هاتوومە بەردەرگەت
هەتیوێکم بەبێ سایە، ئەتۆش سایەی هەتیوانی