ئەی دەردی گرانم کە چە بێ یارە بیارە

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  938 مشاهده
ئەی دەردی گرانم کە چە بێ یارە بیارە
چاوم لە تەما کەیلە کە نادیارە بیارە
کوا بەرقی تەوەجوە کە گڵۆپی دڵی تارە
کوا جەزبەی سۆفی لە چە بێزارە بیارە
کوا مەجلیسی پەندو ئەدەب و دەئبی بوزرگان
حیرەت زەردەیە بێ دەم و گوفتارە بیارە
کوا ڕێزی بەڕێزی ئەدەب و عیلمی مەلاکان
ڕازێکی نیهانە کە دلازارە بیارە
ئەی پادشەهی مەملەکەتی عیلم و مەعانی
بێ تۆیە، لە بۆ تۆیە کە سەرشارە بیارە
بێ شۆڕشی نیوەی شەوە بێ زیکرو بەیانە
جارێ بە تەمەنایێکەوە بنواڕە بیارە
درکە لە دڵا عیجزی عێراقت لە فیراقت
نێزیکە لە سووتانەوە ئەم جارە بیارە
بێ تۆیە، لە بۆ تۆیە، کە تۆ تۆیە ئەناڵێ
پڕیە لە مەراق و ئەسەفی سەف سەفی ئە یارە بیارە
مەعلوومە کە ئێستەش پڕی گەنجە لە نهێنی
شایانە بڵێم مەنبەعی ئەسرارە بیارە
وەک دووکەڵی کوورەی دڵەکەی شاکەلیتخلص دایە
خەمباری تەمی دووریی دڵدارە بیارە