سیمای ئەم وێنە هەسێرەی سەما

غەزەل بۆ حەمە
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  891 مشاهده
حەمە لە تەمەنی یانزە ساڵیا پۆلی یەکەم لە ناوەندی کفری ئەیخوێند. لەوێوە لەگەڵ کەریمی هاوڕێیا چووبوون بۆ یادگاری وێنەیەک ئەگرن شاکەلیش لە ژێر وێنەکەیا ئەم چوارینەیە دائەنێ:
سیمای ئەم وێنە هەسێرەی سەما
بە جیلوەی جوانی هێنایە سەما
بەڵی مناڵی یانزە ساڵەیە
پایەی دانشی زۆرە لەکەما
***
لە خوێنگای دووەم پۆلی یەکەمە
ڕەوشەنی چاوو پلەی هاودەمە
پێشەوای تازە خوێندنی تازە
نەوەی شاکەلی شێخ کاکە حەمە
***
پێشەوای بە شەو برای خۆیەتی
بۆیە بۆ خوێندن کن و کۆیەتی
مناڵی شاکەل، بەڵ، چاوی لێکەن
هەوڵ و کۆششی بێ من و تۆیەتی
***
مەحفوز بێ خوا لەگەڵ هاوپایا
پیرێکی وەک من بژی لە سایا
ئەویش لە سای ئاڵای ئەحمەدی
بژێ بە شادی لەگەڵ برایا