نەچمە خانەقای دووڕۆی عوسمانی
پاڕانەوەیە لە پیرانی تەریقەت
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
2 دقیقه
1041 مشاهده
نەچمە خانەقای دووڕۆی عوسمانی
نەبمە پەروانەی لۆکسی ئیمانی
دڵ نەسووتێنم بەو شوعلە گەرمە
ئەر نەی سووتێنێ، ئەم لاشە نەرمە
یا نەبمە بولبول بۆ غونچە لێوێ
نەگریم و چاوم، ئاوێ نەپێوێ
ئەشکی حەسرەتم، لە ئاخر ساتا
ئەڕژێ و بێ سوودە لەو دەم و کاتا
یا نەبمە تووتی لەو شەکر سانە
شەربەت نەنۆشم، وە بێ پێوانە
ئەبی وەک مەگەس بیدەم و سەرما
دەستی سواوی ئەسەف لە شەرما
یا وەکو قومری تەوقی عیبادەت
نەیکەمە گەردەن لە ڕێی سەعادەت
بە پەیڕەوی ڕووی عوسمانی زانا
زانا بە عیلم و قەلب و تەوانا
ئەسیرو بەندەی سەیرو هەوا بم
لە هەردو سەرا هەر بێ مەئوا بم
وە شەمعی جەمعی یارانی گیانی
خۆت نەسوتێنی شەو تا بەیانی
سەر تاپای وجود بتاوێتەوە
گریان جەریمەی بشارێتەوە
وەک زیوی خالیس دەرچی لە بۆتە
کاتی تەوبەیە بۆ من ووتووتە
ئەوسا تەواوەعیشقی عوسمانی
لایەق وە زومرەی مەجلیس ئەوانی
ئەرنا ئالوودەی وەک تۆپڕ خەتا
مەیلی مەجلیسی ئەوانت خەتا
شاکەلیتخلص شێوەت گریان و شینە
وە دەردی دووری دڵت برینە
وەک تەم و هەورە بوخاری سینە
بێشەوقیم دووری سڕاجەددینە