سی و دووەم: دوو سەودای بەرەڵا

از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  842 مشاهده
1
وەکو خەمێک
بەهەنگاوە گورجەکانت
هۆڵی بەردەمی ژوورەکەم
ئەنجن... ئەنجن کە
وەکو تاسەی
پڕ لە خۆزگەی چاوەکانت
سەرنجە کتوپڕەکەم
بەنیگا
دەرزی ئاژن کە
لانەوازیم
هەزار هێندە
لانەواز و
شێت و ون کە
2
لە دوو تاقگەی
نیگای کاڵی چاوەکانتا
لە برژانگی
جوان چنراوتا
بەئاشکرا و بەدزییەوە
ماسی هەموو حەزەکانم
گل بەرەوە
جوانێ کاڵە خەم نۆشەکەم
خاتوونە خەم فرۆشەکەم:
چی لە تۆیە!!
ماسییەکانم
بکە بەشوڵکی بییەوە
جێم بهێڵە
منیش دوای تۆ
هەنگاوەکانتم چنییەوە
کڵافەیەک پەند و خەم بوون
دڵم خستییە ناو دڵییەوە